ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی بۆنەکان
٣. دڵەکەم غەمگینە
دڵەکەم غەمگینە، دڵەکەم غەمگینە
ئەگەر غەمخواری وەرە بمبینە

خوایە ئەو دڵەت تۆ بۆچ دا بە من
عەشق و حەیاتم لێک بوون بە دوژمن

عەشق غەمی ئەوێ، حەیاتیش‌ خۆشی
ئاگر لە دڵدا چۆن دادەپۆشی؟ !

باری حکومەت لە جەستەم بارە
دڵیش بە تیری یار بریندارە

دەوری ڕۆژگار گەردشی بادا
با بە بادە غەم بدەین بە بادا

کە غەم ئەمخاتە حاڵی بێهۆشی
ناچار دەست ئەکەم بە بادەنۆشی

دەستگیریم بکە ئەی یاری شەبگەرد
بە پەیامی یار لە دڵ دەرکە دەرد
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٤٨.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٣٠٧و٣٠٨.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit