ئەم قەومی کوردە زۆر گەورە بووە
بەڵام هەر یەکەی بۆ لایەک چووە
نادر و کەریم خان کەوتوونە ئێران
عەزیزی میسرە سەلاحەددینمان
ئەمانە بەشی ئیداریمان بوو
لە ئاسۆی عیلما بڵندترمان بوو
چونکە کوردستان خۆی بێنەسیبە
ئەدیبەکانی تیادا غەریبە
خۆ ئەحمەد شەوقی و محەممەد عەبدە
شوعەڕای عەڕەب لە لایان عەبدە
داخی سەرداخان جەمیل زەهاوی
لەناو کورداندا ون بووبوو ناوی
بەڵێ مومکینە جەمیل ئەدزرێ
بەڵام زەهاوی لە کورد ناخوازرێ
با عەیبیش بووبێ کافی زەهاوە
هەرچی خۆی گۆڕی، دیارە بەدناوە
مستەفا پاشا بۆیە پەسەندە
فەخری بە کورد بوو لای خوا و بەندە
لە وەسیەتیشدا خۆی لێ نەگۆڕا
بە وەسیەتی خۆی لە سەیوان نێژرا
لەسەر کوردێکمان غیرەتی وابوو
بەگژ شاهێکی ئێراندا ئەچوو
بیگرە باوەشت ئەی گردی سەیوان
پاشای کوردستان هاتوە بە میوان
کور گەل گەورەتان ئەگەر خۆش بوێ
زۆر گەورەی ترتان تیا هەڵئەکەوێ
ئەمڕۆ ئەم یادە بوو بە یادگار
زۆر کەس هەوڵ ئەدا بۆمان بێتە کار
بەڵام هەر یەکەی بۆ لایەک چووە
نادر و کەریم خان کەوتوونە ئێران
عەزیزی میسرە سەلاحەددینمان
ئەمانە بەشی ئیداریمان بوو
لە ئاسۆی عیلما بڵندترمان بوو
چونکە کوردستان خۆی بێنەسیبە
ئەدیبەکانی تیادا غەریبە
خۆ ئەحمەد شەوقی و محەممەد عەبدە
شوعەڕای عەڕەب لە لایان عەبدە
داخی سەرداخان جەمیل زەهاوی
لەناو کورداندا ون بووبوو ناوی
بەڵێ مومکینە جەمیل ئەدزرێ
بەڵام زەهاوی لە کورد ناخوازرێ
با عەیبیش بووبێ کافی زەهاوە
هەرچی خۆی گۆڕی، دیارە بەدناوە
مستەفا پاشا بۆیە پەسەندە
فەخری بە کورد بوو لای خوا و بەندە
لە وەسیەتیشدا خۆی لێ نەگۆڕا
بە وەسیەتی خۆی لە سەیوان نێژرا
لەسەر کوردێکمان غیرەتی وابوو
بەگژ شاهێکی ئێراندا ئەچوو
بیگرە باوەشت ئەی گردی سەیوان
پاشای کوردستان هاتوە بە میوان
کور گەل گەورەتان ئەگەر خۆش بوێ
زۆر گەورەی ترتان تیا هەڵئەکەوێ
ئەمڕۆ ئەم یادە بوو بە یادگار
زۆر کەس هەوڵ ئەدا بۆمان بێتە کار