ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری دڵداری
٨. بەناوی زەرگەتییەوە
خەڵکی هاواری چاوی بەدیانە
کەچی خەنیمی من چاوی جوانە
شاعیر تەشبیهی مانگ ئەکەن بە رووت
سەروویش دائەنێن لەگەڵ باڵا جووت
مانگ لە راستی رووت وجوودی نییە
سەروویش بێ بەرە بە کەڵکی چییە
بەلێوی ئەڵێن یاقیقی ئاڵە
یاقیق بێ گیان و بێ حاڵ و خاڵە
دەم دەمی عیسات بووە بە هاودەم
ئەو گیان ئەداو من گیانی بۆ ئەدەم
رووی تۆ نەخشێکە و (جەلال)ی ناوە
سەیری سنعی ئەو بێ نوقتە ماوە

پەراوێز edit