ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری دڵداری
٧. بە یادی کۆن مانگی نیسان مانگی گوڵانە
ڕۆژێک بۆ سەیری تەیارەخانە
ئەجەل بردمیە سەر رێی ئەو جوانە
بۆمبای نێونیگا درا لە جەرگم
شەهیدم کفن مەکەن بە بەرگم
وتم هەر منم کوشتەی ئەوچاوە
روانیم لاپاڵ زۆرن لەو ناوە
قۆچی قوربانین، جەژنی قوربانە
ئەو دەشتە بووە بە قەسابخانە
نیسانی ساڵی ١٩٣٢

پەراوێز edit