دانیشتبووین لەگەڵ یار
من سەرمەست و ئەو هوشیار
بە تیلەی چاوی بیمار
دڵمی فڕاند به یەکجار
شوێنی دڵ کەوتم ناچار
زۆری لێ پارامەوە
ئاوڕێکی لێ دامەوە
کەوتم و هەڵنەستامەوە
تێکیەوەی پێچامەوە
ئیختیاری بێ ئیختیار
ئنجا هاتە سەرینم
چاوی کەوت بە لەرزینم
گیان گەیبووە بەربینم
یەخەی لادا بیبینم
ڕووناک بوو دەر و دیوار
مانگ به که‌تان ڕازابوو
دوو دوگمه‌ی ترازا بوو
دوو نار له نوور سازا بوو
باڵا ده‌ستی به‌یزا بوو
نووری توور لای تیرهوتار
هاته گفتوگۆی یاری
به شیرینیی گوفتاری
حه‌ڵوای گه‌زۆ ئه‌باری
ئێجگار لێوی خاڵداری
ئاڵتر له په‌ڕه‌ی گوڵنار
ئاخ نازانن دڵ چۆنە
لە برووسکەی سەر گۆنە
ئاگر بەربووە کای کۆنە
کەوتمە مەلە وەک سۆنە
خۆم خسته به‌رپێی دڵدار
بە دوو زوڵفی وەک زنجیر
پێم بەسترابوو وەک نێچیر
پێکەنی وتی: ئەی پیر
وا تۆیشم هێنایە گیر
وه‌ک جوانێکی به‌ختیار
پێم وت: پیری ئازاد بووم
قه‌له‌نده‌ری دڵشاد بووم
به‌ند نه‌بووم به‌ند گوشاد بووم
قاره‌مانی دێوزاد بووم
وا بۆ تۆ هاتمه ژێر بار
فه‌رمووی ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌زدان
ئێمه‌ی هێنایه مه‌یدان
ئه‌وسا بووین به بنا‌وان
بۆ سه‌رپه‌رشتی مێردان
ئێمه پیاو ئه‌خه‌ینه کار
نه‌وه‌ی په‌رین له‌پێشین
ڕه‌گی دڵ ڕائه‌کێشین
بۆ لێ قه‌وماوان خوێشین
باری غه‌متان ئه‌کێشین
هه‌م غهمخوارین، هه‌م دڵدار
گه‌ر ئێمه نه‌بووینایه
پیاو چۆن ئه‌هاته کایه
که‌چی لای ئێوه وایه
جیهان هه‌ر ئێوه‌ی تیایه
خودپه‌سه‌ند و دڵ ئازار
ئێمه حه‌ز له شه‌ڕ ناکه‌ین
به هیوای خوێندن و چاکه‌ین
نه‌ته‌وه‌ی باش په‌یداکه‌ین
وێرانهمان ئاوا که‌ین
به خوێندن ئه‌بین ڕزگار
ئه‌و مژده‌یه له‌و ده‌مه
لام هه‌ناسه‌ی مریه‌مه
چوومه ڕیزیان ئه‌و ده‌مه
خوا یار بێ ئه‌و سه‌رده‌مه
وه‌ته‌ن ده‌که‌ین به گوڵزار
من سەرمەست و ئەو هوشیار
بە تیلەی چاوی بیمار
دڵمی فڕاند به یەکجار
شوێنی دڵ کەوتم ناچار
زۆری لێ پارامەوە
ئاوڕێکی لێ دامەوە
کەوتم و هەڵنەستامەوە
تێکیەوەی پێچامەوە
ئیختیاری بێ ئیختیار
ئنجا هاتە سەرینم
چاوی کەوت بە لەرزینم
گیان گەیبووە بەربینم
یەخەی لادا بیبینم
ڕووناک بوو دەر و دیوار
مانگ به که‌تان ڕازابوو
دوو دوگمه‌ی ترازا بوو
دوو نار له نوور سازا بوو
باڵا ده‌ستی به‌یزا بوو
نووری توور لای تیرهوتار
هاته گفتوگۆی یاری
به شیرینیی گوفتاری
حه‌ڵوای گه‌زۆ ئه‌باری
ئێجگار لێوی خاڵداری
ئاڵتر له په‌ڕه‌ی گوڵنار
ئاخ نازانن دڵ چۆنە
لە برووسکەی سەر گۆنە
ئاگر بەربووە کای کۆنە
کەوتمە مەلە وەک سۆنە
خۆم خسته به‌رپێی دڵدار
بە دوو زوڵفی وەک زنجیر
پێم بەسترابوو وەک نێچیر
پێکەنی وتی: ئەی پیر
وا تۆیشم هێنایە گیر
وه‌ک جوانێکی به‌ختیار
پێم وت: پیری ئازاد بووم
قه‌له‌نده‌ری دڵشاد بووم
به‌ند نه‌بووم به‌ند گوشاد بووم
قاره‌مانی دێوزاد بووم
وا بۆ تۆ هاتمه ژێر بار
فه‌رمووی ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌زدان
ئێمه‌ی هێنایه مه‌یدان
ئه‌وسا بووین به بنا‌وان
بۆ سه‌رپه‌رشتی مێردان
ئێمه پیاو ئه‌خه‌ینه کار
نه‌وه‌ی په‌رین له‌پێشین
ڕه‌گی دڵ ڕائه‌کێشین
بۆ لێ قه‌وماوان خوێشین
باری غه‌متان ئه‌کێشین
هه‌م غهمخوارین، هه‌م دڵدار
گه‌ر ئێمه نه‌بووینایه
پیاو چۆن ئه‌هاته کایه
که‌چی لای ئێوه وایه
جیهان هه‌ر ئێوه‌ی تیایه
خودپه‌سه‌ند و دڵ ئازار
ئێمه حه‌ز له شه‌ڕ ناکه‌ین
به هیوای خوێندن و چاکه‌ین
نه‌ته‌وه‌ی باش په‌یداکه‌ین
وێرانهمان ئاوا که‌ین
به خوێندن ئه‌بین ڕزگار
ئه‌و مژده‌یه له‌و ده‌مه
لام هه‌ناسه‌ی مریه‌مه
چوومه ڕیزیان ئه‌و ده‌مه
خوا یار بێ ئه‌و سه‌رده‌مه
وه‌ته‌ن ده‌که‌ین به گوڵزار