ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری دڵداری
٤. وەک من دەردەدار
وەک من دەردەدار، وەک من دەردەدار
گوڵان ببینن رەنگ رەنگ بە قەتار
سەیری بەهارکەین دیارەو دیار
ئای بۆ یارێکی وەک من دەردەدار
لە هەر رەنگێکیان غەمێک وەرگرین
بەهەر غەمێکی تێر و پڕ بگرین
لە وەنوشە شین، لە نێرکس خومار
گوڵاڵە خوێنی دیدەی شەو بێدار
لە خونچە پەیکان، لەگوڵ سوسەن خار
لە نەورۆز بۆ دڵ زامی پڕئاواز
چنوور وەک پێوەند، چنار سێدارە
هەمیشە بەهار وەک وەرەمدارە
رێحانە پەلکی شینی ماتەم بێ
مینا مینای غەم با نەشئەی کەم بێ
بەڵام هەر تەنها خۆم دەردەدارم
هەر غەم بەباری غەمان غەمبارم
لە کاتی خۆیا بەناو بێسارانیەوە بڵاوی کردۆتەوە

پەراوێز edit