کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک
وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟
سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا
وتی: تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری واگێژ و وێژ کردم لە مەیلا
نەبیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر
خەیاڵی عەشقی لەیلا بوو سەراسەر
لەلای خوا خۆشبوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە
چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک
وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟
سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا
وتی: تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری واگێژ و وێژ کردم لە مەیلا
نەبیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر
خەیاڵی عەشقی لەیلا بوو سەراسەر
لەلای خوا خۆشبوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە
چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە