ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری دڵداری
١٥. بەیادی کۆن، خەیاڵی وردە
خۆزگە یار ئەبو بە خاوەن قەرز لێم
بۆ هەر کوێ ئەچووم ئەهاتە سەر ڕێم

یار لەناو ڕەزا سەیری ترێی کرد
بۆڵێکم لێ خوارد مەست بووم دەست و برد

بە یادی چاوی بادامی لەیلام
خوێنی بەدەنم بوو بە ڕۆن بادام

فرمێسکم بۆ ڕووی لە بەرد شکا بوو
بەرد بوو بە شووشە گوڵاوی تیا بوو

مانگیش لەیەکتر کەوتوونە کزی
ڕەمەزان جەژنی لە شەوال دزی

عەشرەی محەرەم کە جەژنی نوحە
بۆ شیعە بووە بە شین و نوحە

سوێند ئەخۆم هێشتا من تۆم نەدیوە
لەگەڵ تۆ شێت بووم هۆشم پەڕیوە
دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی محەمەد ڕەسوول هاوار، لاپەڕە ١٨٥و١٨٦.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit