شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری دڵداری سەرناو: عەشقی ڕاست سەبارەت: دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: محەممەد ڕەسوول هاوار، لاپەڕە ١٩٢و١٩٣. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟ سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا وتی: تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا سەری واگێژ و وێژ کردم لە مەیلا نەبیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر خەیاڵی عەشقی لەیلا بوو سەراسەر لەلای خوا خۆشبوو ئەم جوابە ڕەوانە بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە ++++++++++++++++++++++