ئاوە جوانەکەی سەرچاوەکەی زەڵم
بۆچ بەهار لێڵی و پایزان پڕ تەم
ئەڵێی سەرچاوەی بەختی کوردانی
لەسەردا سارد و سەر لە ئاسمانی
زۆری پێ ناچێ ئەکەویە زەوی
وەک فرمێسکی چاو بڵاوو نەوی
وێڵ و عەوداڵی رێی چغورد و هەرد
بە قەڵبەزەوە سەر ئەدەی لە بەرد
یکدگیر ئەبێ لەگەڵ تانجەرۆ
بە عەشقی سیروان وێڵ و رەنجەڕۆ
لە دواواندا کە یەک ئەکەوی
وەک دوو مەصرعی فەردی مەولەوی
سیروانی ئەو چەم تانجەرۆی ئەم چەم
بدەن وەهەمدا ئەم چەم تا ئەو چەم
سەر بنێرەوە بە لم و خاکا
بگری لە بارگەی سەلمانی پاکا
بڵێ: بەقوربان، تۆ ناوت پاکە
بمناخەرە ڕێی یەکێتی و چاکە
تۆ خۆت ئەزانی ئەو عەردە دێمە
کە پاراو ئەبێ بە ئاوی ئێمە
کەوابێ گوڵ و نێرگز پێکەوە
با شادبن بە دڵی رێک و پێکەوە