ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری وەسفی
١٦. هەی کانی شەکراو
هەی کانی شەکراو، هەی کانی شەکراو
کانیەکەت کانی عەنبەرو گوڵاو
ئاوی زیندەگیت رژاوەتە ناو
جێی حەسانەوەی تیپی سەربەدراو
چەشمەسارێکی سەر رێی نازداران
گوڵاڵەی دەورت دەمی بەهاران
نەشئە دەماغتە دڵی رێبواران
جێی ساز و سەودای بۆ هەرزەکاران
گەردی غوباری رووی کچان ئەشۆی
تیف تیفەی شەوقی زوڵفی سەمەن بۆی
مایەی هەرزانی و رۆنی مەشکە دۆی
جێی وسڵی قرگەو و وێڵەدەری تۆی
کە مەشکەی لەکوڵ داگرت شۆڕەژن
شڵپەی ئاو دێنێ بە خرنگەی بازن
دڵ کون کون ئەکا وەک سوزژن ئاژن
چاو روونیمان بێ بەکوێری دوژمن
ئەم خاکە پاکە کە دوور بێ لە چاو
سەد چاوگەی تیایە وەک چاوگەی سەراو
لە ١٨ی تشرینی دووهەمی ساڵی ١٩٤٠دا وتوویەتی

پەراوێز edit