بانگمان تەواو كرد، جەماعەت بەسترا
بۆ ئیمامەتی كوێرێك پێش خرا
بیست مەلای چاوساغ لەوێ وەستاوە
ئیمام كوێر نەبێ، نوێژ ناتەواوە
هەر ماڵی خوایە شێواوە بێ‌خێو
مەشهوورە فیكە بە برای بێ‌لێو
توخوا لێی گەڕێ لە ئیمانی كورد
هەر بۆ ئەوەیە، بڵێن نوێژمان كرد
ئاخ ئه‌م خۆزگه‌یه‌ی من ئه‌هاته دی
شه‌ڕه‌گۆچانی کوێرانتان ئه‌دی
سا دایکت ئه‌گێم، ته‌قه‌م بۆ بکه
ئه‌گه‌ر نامه‌رد نیت مه‌ڕۆ ڕامه‌که
ته‌قه‌ی کرد گۆچان وه‌ک تیر ئه‌فڕێ
ناوجه‌رگی کوێره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌بڕێ
هه‌ندێکیان وه‌ک ئاش ئه‌سووڕێنه‌وه
به دووسه‌د چاوساغ لێک ناکرێنه‌وه
هەرچی نوێژ ئەكات لەوبەر هەیوانە
سوجدە ئەباتە بەر ئەو قەبرانە
لە شێخ ئەترسێت لە خوا قەیناكا
له‌به‌ر شێخ نه‌بێت هیچ نوێژێک ناکا
قەیناكە قەبری شێخی سەركارە
سوجدە بۆ شێخە زاتەن لەم شارە
له جه‌رده‌ییشدا نوێژیان ته‌رک ناکه‌ن
بۆ هه‌ژار کوشتن پف له دۆ ناکه‌ن
چاولێكەرییە نوێژكردنی كورد
هەر بۆ ئەوەیە بڵێن نوێژمان كرد
ژن و شێخ لە خوا پێشترە بۆ سوێند
ئیتر بەسیەتی تەواومان تێ چێند
بۆ ئیمامەتی كوێرێك پێش خرا
بیست مەلای چاوساغ لەوێ وەستاوە
ئیمام كوێر نەبێ، نوێژ ناتەواوە
هەر ماڵی خوایە شێواوە بێ‌خێو
مەشهوورە فیكە بە برای بێ‌لێو
توخوا لێی گەڕێ لە ئیمانی كورد
هەر بۆ ئەوەیە، بڵێن نوێژمان كرد
ئاخ ئه‌م خۆزگه‌یه‌ی من ئه‌هاته دی
شه‌ڕه‌گۆچانی کوێرانتان ئه‌دی
سا دایکت ئه‌گێم، ته‌قه‌م بۆ بکه
ئه‌گه‌ر نامه‌رد نیت مه‌ڕۆ ڕامه‌که
ته‌قه‌ی کرد گۆچان وه‌ک تیر ئه‌فڕێ
ناوجه‌رگی کوێره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌بڕێ
هه‌ندێکیان وه‌ک ئاش ئه‌سووڕێنه‌وه
به دووسه‌د چاوساغ لێک ناکرێنه‌وه
هەرچی نوێژ ئەكات لەوبەر هەیوانە
سوجدە ئەباتە بەر ئەو قەبرانە
لە شێخ ئەترسێت لە خوا قەیناكا
له‌به‌ر شێخ نه‌بێت هیچ نوێژێک ناکا
قەیناكە قەبری شێخی سەركارە
سوجدە بۆ شێخە زاتەن لەم شارە
له جه‌رده‌ییشدا نوێژیان ته‌رک ناکه‌ن
بۆ هه‌ژار کوشتن پف له دۆ ناکه‌ن
چاولێكەرییە نوێژكردنی كورد
هەر بۆ ئەوەیە بڵێن نوێژمان كرد
ژن و شێخ لە خوا پێشترە بۆ سوێند
ئیتر بەسیەتی تەواومان تێ چێند