وا دەست نوێژ شۆرا، گوێمان لە بانگە
بۆڕە بۆڕێک دێ وەک بۆڕەی مانگا
(مەلا سەعیدە) وا سەڵا ئەکا
ڕۆحی بیلالمان بۆ ئەحیا ئەکا
دوور لە بانگەکە، ئەمەم هاتە بیر
(أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِير)١
دەک خوایە بانگدەر قۆڕەت لێ کەوێ
کە هەڵساین بۆڕەت بڕابێ شەوێ
من بۆڕەی ئەمەم لا گران نایە
خەڵک ئەڵێن زەوقی مەملەکەت وایە
کەسێ نییە بڵێ: موسڵمانینە
بانگی محه‌ممه‌د ڕەونەقی دینە
بۆچی دەنگ خۆشێ نییە بانگ بدات
هەر لێرەم دیوە بانگ بە قۆنتەرات
خۆ کەسێک بێت و لەوێ بانگ بدا
لێی ڕائەپەڕێ و جوێنی پێ ئەدا
درەنگ بێ و وادەی بانگیش تێپەڕێ
با بێ وادەش بێ، ئەبێ بزەڕێ
خەڵک لێی ئەترسێ، هارە وه‌سسه‌لام
مڵۆزمێکە بۆ بانگی ئیسلام
نازانم خوا بۆچ بۆڕه‌ی نابڕێ
یاخود پێغه‌مبه‌ر بۆچ تێی ناخوڕێ
لەزەتی بانگی ئیسلامی نەهێشت
هەرچی گوێی لێ‌بوو، مزگەوتی جێهێشت
بەو دەنگە قۆڕە سەڵای نیوەڕۆ
هیچ فەرقی نییە لەگەڵ باوكەڕۆ
ئه‌گه‌ر (الله دێر) به‌و ڕه‌نگه بکرێ
باراش له ئاشی گه‌رمیان ئه‌بڕێ
بۆڕە بۆڕێک دێ وەک بۆڕەی مانگا
(مەلا سەعیدە) وا سەڵا ئەکا
ڕۆحی بیلالمان بۆ ئەحیا ئەکا
دوور لە بانگەکە، ئەمەم هاتە بیر
(أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِير)١
دەک خوایە بانگدەر قۆڕەت لێ کەوێ
کە هەڵساین بۆڕەت بڕابێ شەوێ
من بۆڕەی ئەمەم لا گران نایە
خەڵک ئەڵێن زەوقی مەملەکەت وایە
کەسێ نییە بڵێ: موسڵمانینە
بانگی محه‌ممه‌د ڕەونەقی دینە
بۆچی دەنگ خۆشێ نییە بانگ بدات
هەر لێرەم دیوە بانگ بە قۆنتەرات
خۆ کەسێک بێت و لەوێ بانگ بدا
لێی ڕائەپەڕێ و جوێنی پێ ئەدا
درەنگ بێ و وادەی بانگیش تێپەڕێ
با بێ وادەش بێ، ئەبێ بزەڕێ
خەڵک لێی ئەترسێ، هارە وه‌سسه‌لام
مڵۆزمێکە بۆ بانگی ئیسلام
نازانم خوا بۆچ بۆڕه‌ی نابڕێ
یاخود پێغه‌مبه‌ر بۆچ تێی ناخوڕێ
لەزەتی بانگی ئیسلامی نەهێشت
هەرچی گوێی لێ‌بوو، مزگەوتی جێهێشت
بەو دەنگە قۆڕە سەڵای نیوەڕۆ
هیچ فەرقی نییە لەگەڵ باوكەڕۆ
ئه‌گه‌ر (الله دێر) به‌و ڕه‌نگه بکرێ
باراش له ئاشی گه‌رمیان ئه‌بڕێ
١. «وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ إِنَّ أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ» (لقمان: ١٩): وه له ڕۆیشتندا مام ناوه‌ندی به (نه هێواش به نه‌په‌له) (له قسه کردندا) ده‌نگت نزم بکه‌ره‌وه به‌ڕاستی ناخۆشترینی ده‌نگه‌کان ده‌نگی (سه‌ڕه‌ی) گوێ درێژه. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان، مه‌لا محه‌ممه‌د مه‌لاساڵح)