وەک ڕێوی شل بووم لە پێچ و دەورە
خزاومە حەوشی مزگەوتی گەورە
وامزانی خاڵیی له (ماسیوایه)
گۆشه‌ی عیبادهت جێی ئینزوایه
نه‌مزانی بانی دووهه‌وا تێدا
(مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيق)١ له‌وێدا
بۆ ئەو كەسانەی دڵیان وریایە
نووری كاک ئەحمەد زۆر ئاشكرایە
له حه‌وز به‌ره‌وخوار، تا بڵێی خواره
گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ی وه‌ره بنواڕه
حەوزە گەورەكەی كە دەڵێن پاكە
پڕیه له قه‌وزه، هه‌ر وه‌ک شیاكە
حەوز نییە، خەزنەی چڵم و بەڵغەمە
هەر بەڵغەمێكی سەلكە شەڵغەمە
ئه‌بارێت چڵم و به‌ڵغه‌م وه‌ک ته‌رزه
باقڵم، ئاخ و تف له‌لایان فه‌رزه
ئه‌ده‌بخانه‌که و حه‌وزی تێکه‌وتن
پڕیانه له ئاو هێنده بێ به‌ختن
له حه‌وزی حه‌وشه قنگ هه‌ڵده‌بڕن
شڵپه‌شڵپ په‌رده‌ی حه‌یا ئه‌دڕن
چڵم و به‌ڵغه‌م و گوی تیا بشوره
له قوله‌تێن بوو (ماءً طَهُور)ه
خزاومە حەوشی مزگەوتی گەورە
وامزانی خاڵیی له (ماسیوایه)
گۆشه‌ی عیبادهت جێی ئینزوایه
نه‌مزانی بانی دووهه‌وا تێدا
(مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيق)١ له‌وێدا
بۆ ئەو كەسانەی دڵیان وریایە
نووری كاک ئەحمەد زۆر ئاشكرایە
له حه‌وز به‌ره‌وخوار، تا بڵێی خواره
گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ی وه‌ره بنواڕه
حەوزە گەورەكەی كە دەڵێن پاكە
پڕیه له قه‌وزه، هه‌ر وه‌ک شیاكە
حەوز نییە، خەزنەی چڵم و بەڵغەمە
هەر بەڵغەمێكی سەلكە شەڵغەمە
ئه‌بارێت چڵم و به‌ڵغه‌م وه‌ک ته‌رزه
باقڵم، ئاخ و تف له‌لایان فه‌رزه
ئه‌ده‌بخانه‌که و حه‌وزی تێکه‌وتن
پڕیانه له ئاو هێنده بێ به‌ختن
له حه‌وزی حه‌وشه قنگ هه‌ڵده‌بڕن
شڵپه‌شڵپ په‌رده‌ی حه‌یا ئه‌دڕن
چڵم و به‌ڵغه‌م و گوی تیا بشوره
له قوله‌تێن بوو (ماءً طَهُور)ه
١. «وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ» (الحج/ ٢٧)وه جاڕ بده به‌ناو خه‌ڵکی دا بۆ حه‌ج کردن، دێن بۆلات (بۆ حه‌ج) به پیاده و به سوار هه‌موو وشترێکی لاواز (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی) که له هه‌موو ڕێگایه‌کی دووره‌وه دێن. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان، مه‌لا محه‌ممه‌د مه‌لاساڵح)