ساڵ و عه‌یامان که ئه‌توت زستان
ئه‌بوو به به‌فر و زوقم و ڕێبه‌ندان
که به‌فر ئه‌باری تا پشتێنه‌ی پیاو
نه ئه‌توایه‌وه به تینی هه‌تاو
ده‌ر و ژوور بیست ڕۆژ ڕێگا ئه‌بڕا
مه‌ل و جانه‌وه‌ر ئه‌چوون به قڕا
که‌و و کۆتر و داڵ ئه‌ڕژانه شار
له بیرمه که‌وم ئه‌گرت جار به جار
ئای له‌و خۆشییه که له‌ناو به‌فرا
که‌وم ئه‌گرت و ئه‌مکرد به هه‌را
گۆشت و دار و ماست ئێجگار قات ئه‌بوو
به‌شه‌و ئه‌م شاره ک‌ش و مات ئه‌بوو
هاوین زه‌خیره‌ی زستانیان ئه‌خست
ماڵی تفاقیان ئه‌هاته نوشوست
قاورمه له جێی گۆشت دائه‌نرا
به که‌شک تامه‌زرۆی دۆکوڵیو ئه‌درا
به له‌تکه هه‌رمێ ده‌م ته‌ڕ ئه‌بوه‌وه
به خۆشاو ترێ له‌بیر ئه‌چوه‌وه
گه‌ڵامێوی وشک بۆ یاپراخ ئه‌بوو
بۆ خه‌نه‌ی بووک بوو که ئه‌درا به شوو
دوێنه‌ی به‌یانیان چه‌ند مزر و خۆشه
به که‌وچکی دار تێر هه‌ڵی لووشه
ئینجا له باتی سه‌وزه و میوه‌ی ته‌ڕ
شێلمی ترخێنه خۆی ئه‌خسته گه‌ڕ
وا هاتینە سەر بەیتی ترخێنە
که ترخێنە هات هەڵیقوڕێنە
لەناو عەرەبدا دوو بیدعە هەیە
یەکه‌م (حەسەنە ) دوو ( سەیئە)یە
بۆ عەنعەنەی کورد ترخێنە و ئێستە
بڵێ: سەییئە، هیچ لێی مەوەستە
چونکە ئێستاکە بە چلەی زستان
هەموو سەوزەیەک دێتە بەردەستتان
لەباتی شێلم سڵق و سپێناخ
لەگەڵ ئەنکهنار، بیکە بە یاپراخ
هه‌میشه گۆشتی تازه و ماست حازر
کەشک و قاورمە چی لێ بکەم ئیتر؟
کە خوا فەرموویە: 'لَحْمًا طَرِيّ'ه
دیارە گۆشتی وشک لەتام بەرییە
کەوابێ شێلمی گەنیو چی لێبکەم؟
گوێ ڕاگرە بەیتی ترخێنەت بۆ بکەم
شێلم و بڕوێش تێک هەڵئەشێلرێ
چاڵێکی قووڵی بۆ هەڵئەکەنرێ
لەو چاڵەدایە هەتا ئەترشێ
کرم و گڵخۆرکەی تێ ئەورووژێ
بۆرە زەلامێک ئەچێتە ناوی
پاو و پل کوڵکن، قول کڕێشاوی
تیا هەڵدەپەڕێ و بەرز ئەبێتەوە
تا پێی ئەو چڵکەی لێ ئەبێتەوە
ئینجا دەگەنێ وەک دەعبای تۆپیو
دکتۆر بیبینێ دەیخاتە ناو شی‌و
کە دەریان هێنا دەستی نەشۆراو
ئەیکا بە تۆپەڵ بە سووری هەتاو
جار جار بەو دەستەی کە چڵم ئەسڕێ
ترخێنە ئەخوا و ناو سکی ئەگرێ
هەرچەند کە بێزووش بە ترشی ئەکا
لەبەر بۆگەنی ناوچاو گرژ ئەکا
شێلم ئەکرۆژێ خرمەی دێ وەک گیا
لاسکە شێلمی له لا وەک لۆبیا
لە لاجانگیدا ئەسپێ دەردێنێ
لەگەڵ ترخێنە هەڵیەفلیقێنێ
لا لغاوەی پڕ لە کەف و بڕوێش
سەر و پۆتەڵاک، وەک پرچی دەروێش
چیغێکی کۆنی پڕ لە چڵک و تۆز
کە بۆ کارەگەل کرابێ بە کۆز
دەیبەنە سەربان، لەوێ هەڵیەخەن
سفرە بۆ مار و مێروو ڕائەخەن
کە ڕەشەبا هات، تۆزی میز و گوو
ئه‌ڕوانی بە گژ ترخێنەدا چوو
چونکە هاوین خەڵک شەو لەسەربانە
جێی میز و گووە، وەک ئەدەبخانە
قەیناکا تۆزێک تۆزی لێ نیشتووە
پیشەی قەدیمە که به‌جێی هێشتووە
ناو زگی ئێمە لەو پاکتر نییە
لە زگدا فەرقی پاک و پیس چییە؟
ئەمە تەرتیبی ترخێنەمانە
بۆچ پێی نەئاوسێ زک وەک هەمانە
عەنعەنەی وا قۆڕ، عەمری نەمێنێ
با شێلم بەترش لەجێی بخوێنێ
«ئەسلی ترخێنە، دۆینەی خۆمانە
بە زستان گەرم و نەرم و ڕەوانە
هەموو کوردستان گەڕام دێ بە دێ
ترخێنەم نەدی لەم شارە نەبێ
نازانم ئەمە ئیجادی کێیە
تەڕەسازیش بێ، هێشتا بەجێیە
بەڵام بەو ڕەنگە دڵ پێی تێکەڵدێ
پیاوی تەمیزخۆر، لە دەستی هەڵدێ»١
ئه‌بوو به به‌فر و زوقم و ڕێبه‌ندان
که به‌فر ئه‌باری تا پشتێنه‌ی پیاو
نه ئه‌توایه‌وه به تینی هه‌تاو
ده‌ر و ژوور بیست ڕۆژ ڕێگا ئه‌بڕا
مه‌ل و جانه‌وه‌ر ئه‌چوون به قڕا
که‌و و کۆتر و داڵ ئه‌ڕژانه شار
له بیرمه که‌وم ئه‌گرت جار به جار
ئای له‌و خۆشییه که له‌ناو به‌فرا
که‌وم ئه‌گرت و ئه‌مکرد به هه‌را
گۆشت و دار و ماست ئێجگار قات ئه‌بوو
به‌شه‌و ئه‌م شاره ک‌ش و مات ئه‌بوو
هاوین زه‌خیره‌ی زستانیان ئه‌خست
ماڵی تفاقیان ئه‌هاته نوشوست
قاورمه له جێی گۆشت دائه‌نرا
به که‌شک تامه‌زرۆی دۆکوڵیو ئه‌درا
به له‌تکه هه‌رمێ ده‌م ته‌ڕ ئه‌بوه‌وه
به خۆشاو ترێ له‌بیر ئه‌چوه‌وه
گه‌ڵامێوی وشک بۆ یاپراخ ئه‌بوو
بۆ خه‌نه‌ی بووک بوو که ئه‌درا به شوو
دوێنه‌ی به‌یانیان چه‌ند مزر و خۆشه
به که‌وچکی دار تێر هه‌ڵی لووشه
ئینجا له باتی سه‌وزه و میوه‌ی ته‌ڕ
شێلمی ترخێنه خۆی ئه‌خسته گه‌ڕ
وا هاتینە سەر بەیتی ترخێنە
که ترخێنە هات هەڵیقوڕێنە
لەناو عەرەبدا دوو بیدعە هەیە
یەکه‌م (حەسەنە ) دوو ( سەیئە)یە
بۆ عەنعەنەی کورد ترخێنە و ئێستە
بڵێ: سەییئە، هیچ لێی مەوەستە
چونکە ئێستاکە بە چلەی زستان
هەموو سەوزەیەک دێتە بەردەستتان
لەباتی شێلم سڵق و سپێناخ
لەگەڵ ئەنکهنار، بیکە بە یاپراخ
هه‌میشه گۆشتی تازه و ماست حازر
کەشک و قاورمە چی لێ بکەم ئیتر؟
کە خوا فەرموویە: 'لَحْمًا طَرِيّ'ه
دیارە گۆشتی وشک لەتام بەرییە
کەوابێ شێلمی گەنیو چی لێبکەم؟
گوێ ڕاگرە بەیتی ترخێنەت بۆ بکەم
شێلم و بڕوێش تێک هەڵئەشێلرێ
چاڵێکی قووڵی بۆ هەڵئەکەنرێ
لەو چاڵەدایە هەتا ئەترشێ
کرم و گڵخۆرکەی تێ ئەورووژێ
بۆرە زەلامێک ئەچێتە ناوی
پاو و پل کوڵکن، قول کڕێشاوی
تیا هەڵدەپەڕێ و بەرز ئەبێتەوە
تا پێی ئەو چڵکەی لێ ئەبێتەوە
ئینجا دەگەنێ وەک دەعبای تۆپیو
دکتۆر بیبینێ دەیخاتە ناو شی‌و
کە دەریان هێنا دەستی نەشۆراو
ئەیکا بە تۆپەڵ بە سووری هەتاو
جار جار بەو دەستەی کە چڵم ئەسڕێ
ترخێنە ئەخوا و ناو سکی ئەگرێ
هەرچەند کە بێزووش بە ترشی ئەکا
لەبەر بۆگەنی ناوچاو گرژ ئەکا
شێلم ئەکرۆژێ خرمەی دێ وەک گیا
لاسکە شێلمی له لا وەک لۆبیا
لە لاجانگیدا ئەسپێ دەردێنێ
لەگەڵ ترخێنە هەڵیەفلیقێنێ
لا لغاوەی پڕ لە کەف و بڕوێش
سەر و پۆتەڵاک، وەک پرچی دەروێش
چیغێکی کۆنی پڕ لە چڵک و تۆز
کە بۆ کارەگەل کرابێ بە کۆز
دەیبەنە سەربان، لەوێ هەڵیەخەن
سفرە بۆ مار و مێروو ڕائەخەن
کە ڕەشەبا هات، تۆزی میز و گوو
ئه‌ڕوانی بە گژ ترخێنەدا چوو
چونکە هاوین خەڵک شەو لەسەربانە
جێی میز و گووە، وەک ئەدەبخانە
قەیناکا تۆزێک تۆزی لێ نیشتووە
پیشەی قەدیمە که به‌جێی هێشتووە
ناو زگی ئێمە لەو پاکتر نییە
لە زگدا فەرقی پاک و پیس چییە؟
ئەمە تەرتیبی ترخێنەمانە
بۆچ پێی نەئاوسێ زک وەک هەمانە
عەنعەنەی وا قۆڕ، عەمری نەمێنێ
با شێلم بەترش لەجێی بخوێنێ
«ئەسلی ترخێنە، دۆینەی خۆمانە
بە زستان گەرم و نەرم و ڕەوانە
هەموو کوردستان گەڕام دێ بە دێ
ترخێنەم نەدی لەم شارە نەبێ
نازانم ئەمە ئیجادی کێیە
تەڕەسازیش بێ، هێشتا بەجێیە
بەڵام بەو ڕەنگە دڵ پێی تێکەڵدێ
پیاوی تەمیزخۆر، لە دەستی هەڵدێ»١
١. نازانم ئه‌م چه‌ند به‌یته شیعری کێیه پێیه‌وه زیاد کراوه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌م شیعره‌ی پیره‌مێرد ڕێک ئه‌که‌وی بۆیه لام نه‌برد.