ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی شیعری ویژدانی
٦. پەنده‌کانی پێشینیان [به‌شی ٥]
چوارپێ لە دووپێی بەدخوو چاکترە
بە 'جۆ' هەڵ دەکا و دڵی پاکترە

یەکێ بە درۆ و یەکێ چاوەڕاو
یەکێ بە ئاغام، پاشام هاتە ناو

مادام دنیایە و ئەمانەی تیایە
پیاوی دنیایی لە برەودایە

کە قەلەڕەشمان ڕێپێشاندەر بێ
ئەبێ گەورەمان هەر دەربەدەر بێ

ئەمە دووجارە ئەکەوینە چاڵ
زەرەر دەبینین بە ماڵ و مناڵ

«ئەمە دووجارە ئەکەوینە چاڵ
زەرەر دەبینین بە ماڵ و بە حاڵ»

هێشتا پیاوی چاک لێک ناکەینەوە
گرەو لە پیاوی بەد نابەینەوە

باوه‌ژن چه‌پۆک نه‌دا له هه‌تیو
هه‌رگیز فێر نابێ ڕێی ئه‌ دیوه‌ و دیو

موور تا نه‌یتاشی نابێ به ته‌خته
بێ‌ته‌جروبه‌ و خام نابێ به پوخته

خۆی پێوا وتی: باڵا شه‌ش گه‌زم
سه‌یرم که‌ن ئه‌زم وا هه‌ڵئه‌به‌زم

که‌ هاژه‌ی ته‌رزه‌ی له پڕ هاته گوێ
بۆ کون ئه‌گه‌ڕا که خۆی تێکوتێ
دیوانی پیره‌مێرد، پێداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ (هاوار)، لاپه‌ڕه ٢١٧.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit