شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی شیعری ویژدانی سەرناو: پەنده‌کانی پێشینیان [به‌شی ٥] سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پێداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ (هاوار)، لاپه‌ڕه ٢١٧. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی چوارپێ لە دووپێی بەدخوو چاکترە بە 'جۆ' هەڵ دەکا و دڵی پاکترە یەکێ بە درۆ و یەکێ چاوەڕاو یەکێ بە ئاغام، پاشام هاتە ناو مادام دنیایە و ئەمانەی تیایە پیاوی دنیایی لە برەودایە کە قەلەڕەشمان ڕێپێشاندەر بێ ئەبێ گەورەمان هەر دەربەدەر بێ ئەمە دووجارە ئەکەوینە چاڵ زەرەر دەبینین بە ماڵ و مناڵ «ئەمە دووجارە ئەکەوینە چاڵ زەرەر دەبینین بە ماڵ و بە حاڵ» هێشتا پیاوی چاک لێک ناکەینەوە گرەو لە پیاوی بەد نابەینەوە باوه‌ژن چه‌پۆک نه‌دا له هه‌تیو هه‌رگیز فێر نابێ ڕێی ئه‌ دیوه‌ و دیو موور تا نه‌یتاشی نابێ به ته‌خته بێ‌ته‌جروبه‌ و خام نابێ به پوخته خۆی پێوا وتی: باڵا شه‌ش گه‌زم سه‌یرم که‌ن ئه‌زم وا هه‌ڵئه‌به‌زم که‌ هاژه‌ی ته‌رزه‌ی له پڕ هاته گوێ بۆ کون ئه‌گه‌ڕا که خۆی تێکوتێ ++++++++++++++++++++++