ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی شیعری ویژدانی
٤. په‌نده‌کانی پێشینیان [به‌شی ٣]
خۆ هه‌ڵده‌نه‌ سه‌ر به‌رانی سپی
کاتێکتان زانی پێتان تێ چه‌سپی

خه‌ڵکه من بۆخۆا وا پێتان ئه‌ڵێم
ئه‌مه‌ وه‌سیه‌ته‌ وا من له‌سه‌ر ڕێم

ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ لێک بپسێنه‌وه‌
ئیتر تا مردن ناحه‌سێنه‌وه‌

دێی فرەکوێخا مسکین هه‌ڵناگرێ
تڕه‌که‌ڵه‌کێ دیار سه‌رناگرێ

«دێی فرەکوێخا ئاوەدان نابێ
پیاوی زۆربڵێ نوکتەدان نابێ

دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە
بزن هەرجارێ دەڕووتێتەوە»

که هات سیاسه‌ت که‌وته‌ ناو ژنان
ئه‌بێ ده‌س بکه‌ین به قوڕه‌ڕه‌ش پێوان

زۆر گوڕتان به‌ست و بازێکتان نه‌دا
بۆیه باوه‌ڕتان پێ ناکه‌ین به‌خوا

هەر چەندە هەڕۆ خۆشتان تێی دەگەن
وەرن یا هەڕۆ یا مەڕۆی لێ‌بکەن

وه‌ک شێری بێشه گه‌رد و خول ده‌که‌ین
که‌چی له ده‌نگی ده‌هۆڵ سڵ ده‌که‌ین

هاکا هه‌ڵپچڕا ئه‌م گیر و به‌نده‌
هەرکەسه عەقڵی خۆی لا پەسەندە

«هەرکەس عەقڵی خۆی لە لا پەسەندە
فائیدەی نییە ئەم بەند و پەندە»
دیوانی پیره‌مێرد، پێداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ (هاوار)، لاپه‌ڕه ٢١٥.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit