زۆردار که زانی مسکین بێ هێزە
پێی ئه‌ڵێ: سه‌گباب گاڵت وەگوێزە
«ئۆخەیچ کە ئێستا زۆردار بێ هێزە
لەبیرتە ئەیگوت: گاڵت وەگوێزە»
قه‌ت توخنی بە پیاوی سەرچەوت مە‌کەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە
«تخوون بە پیاوی سەرچەوت مە‌کەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە»
دوو گوێ و زبانێ دراوە بە تۆ
دوو ببیە و یەکێ بڵێ لەسەرخۆ
«ئاگری درۆزن ساتێک گڕ ئەگرێ
به‌ڕه هه‌ر له لای ته‌نکی ئه‌دڕێ»
«چرای درۆزن ساتێ دەگڕێ
بەڕەیش هەر له لای تەنکی ئەدڕێ
ئاگری درۆزن ساتێ ئەگڕێ
ئیش‌نەزان دوایی مووچەی ئەبڕێ»
لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە
جەردە ڕووتت کا، با لەم بەرەوە
دوژمنی ناوخۆ ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ
«دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ»
لەهەموو هەورێ باران نابارێ
ڕاز کەوتە زارێ، ڕاست کەوتە شارێ
وا دامەنیشە بە ته‌مه‌ڵ و بەتاڵ
تا نەگری، مەمک ناده‌ن بە مناڵ
«وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ»
مادام که خۆتان خسته کایه‌وه
نیوه‌شه‌ڕ شه‌ڕه، چی تیا مایه‌وه؟
تف له به‌ری ده‌ست، قووه‌ت له یه‌زدان
گوڕ ببه‌ستنه‌وه بازده‌ن به ئاسان
پێی ئه‌ڵێ: سه‌گباب گاڵت وەگوێزە
«ئۆخەیچ کە ئێستا زۆردار بێ هێزە
لەبیرتە ئەیگوت: گاڵت وەگوێزە»
قه‌ت توخنی بە پیاوی سەرچەوت مە‌کەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە
«تخوون بە پیاوی سەرچەوت مە‌کەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە»
دوو گوێ و زبانێ دراوە بە تۆ
دوو ببیە و یەکێ بڵێ لەسەرخۆ
«ئاگری درۆزن ساتێک گڕ ئەگرێ
به‌ڕه هه‌ر له لای ته‌نکی ئه‌دڕێ»
«چرای درۆزن ساتێ دەگڕێ
بەڕەیش هەر له لای تەنکی ئەدڕێ
ئاگری درۆزن ساتێ ئەگڕێ
ئیش‌نەزان دوایی مووچەی ئەبڕێ»
لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە
جەردە ڕووتت کا، با لەم بەرەوە
دوژمنی ناوخۆ ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ
«دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ»
لەهەموو هەورێ باران نابارێ
ڕاز کەوتە زارێ، ڕاست کەوتە شارێ
وا دامەنیشە بە ته‌مه‌ڵ و بەتاڵ
تا نەگری، مەمک ناده‌ن بە مناڵ
«وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ»
مادام که خۆتان خسته کایه‌وه
نیوه‌شه‌ڕ شه‌ڕه، چی تیا مایه‌وه؟
تف له به‌ری ده‌ست، قووه‌ت له یه‌زدان
گوڕ ببه‌ستنه‌وه بازده‌ن به ئاسان