ئەم پەندانەم لەگەڵ پەندەکانی ناو کتێبی پەندەکانی پێرەمێرد پێک گرتۆتەوە. ئەو جێگایانەی جێاوازیان هەبوو، پەندەکانی ناو کتێبی پەندەکانی پیرەمێردم دەناو جووت کەوانەی بچووک هاویشتووە. شایانی هێندێک پەند دە دیوانەکەدا هەبوو بەڵام دە کتێبی پەندەکانی پیرەمێرد دا نەمدۆزییەوە.
پیاوی حەرام خۆر وەک کەڵەشێرە
لایه‌ک بانگت ئەدا و بە چینه‌ش فێرە
«سۆفی حەرام خۆر وەک کەڵەشێرە
بانگت بۆ ئەدا و بە پیسیش فێرە»
پیاوی تەماعکار هەر ئەڵێ: بیدە
کەر به جۆ بمرێ ئەوسا شەهیده!
«ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ: بیدە
کەر به جۆ بمرێ ئەوسا شەهیده!»
سوحبەتی نادان، تاڵ ڕابواردنە
لە دووی کەر ڕۆیین، تەرس بۆن کردنە
مه‌یه‌ڵن نه‌فام ده‌نگی ده‌ربێنێ
سه‌گی هه‌ڵه‌وه‌ر دزتان بۆ دێنێ
«پیاوی نه‌زان دوو دڵ ئهڕهنجێنێ
سه‌گی هه‌ڵه‌وه‌ر دزت بۆ دێنێ»
ئەمڕۆ به که‌ڵکه تۆ بە دۆست دەرچی
پاش لێزمه و باران کەپەنەک بۆچی؟
«ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی
کە باران نەما 'کەپەنەک' بۆچی؟»
شێخ ئه‌ڵێ: ئاگام له عه‌رش و قورشه
کێت دیوه به دۆی خۆی بڵێ ترشه
«سۆفی ئه‌ڵێ: جێم له عه‌رش و قورشه
هیچ که‌س به دۆی خۆی نایه‌ژێ ترشه»
که من به ڕه‌نجی شانی خۆم بژیم
سه‌ری سه‌رداران به ڕیشی زه‌عیم
«بە ڕەنجی شانی خۆت بژی بەستە
پارەی میراتی وەک چڵکی دەستە»
له زاڵم چاکه ناوه‌شێته‌وه
گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە
«گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە
ئینسان کە چێنرا سەوز نابێتەوە»
بە سوێندی درۆ خۆم ناخەمە دا‌و
تاریکەشەو و گەڵاڵی لە ناو
«بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە دا‌و
تاریکەشەوە گەڵاڵی لە ناو»
گرێی ده‌ست بۆ دان مه‌هێڵه‌ره‌وه
شه‌ڕ به‌شی ئاشتی تیا بێڵه‌ره‌وه