بۆ کاره‌ساتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه.
ئەڵێن فرمێسکی هەور بارانە
گوایە گریانی شینی یارانە
کوا ئەگەر هەور وا بگریایە
ئەشیا بارانی هیچ نەوەستایە
چونکە چوار ساڵە ئەم سەرزەمینە
تێکڕا بە خوێنی کوژراو ڕەنگینە
ئێمە کە خۆمان یەکتر بکوژین
هەور و ئاسمان بۆچ بۆمان بگرین
ئەم قڕە قڕە و قڕی ئینسانە
ڕاستت پێ بڵێم فیتی شەیتانە
خواستی خوایییە ئەبێ بێتەجێ
بۆ ئەوەی زەمین بە فەساد نەچێ١
١. «وَلَوْلاَ دَفْعُ اللّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الأَرْضُ وَلَكِنَّ اللّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (البقرة: ٢٥١). ئه‌گه‌رخوا هه‌ندێک له‌و خه‌ڵكه بێ باوه‌ڕه‌ی به‌هه‌ندێ له‌و مه‌ردمه باوه‌ڕداره لهناونهبردابا؛ ئێستا ئه‌م زه‌ویه خراپ و وێران ببوو، فه‌ساد زه‌وی گرتبوویه‌وه؛ به‌ڵام خوا فه‌زڵ و چاكه‌ی له‌سه‌ر گشت جیهانیان هه‌یه، به‌یناوبه‌ین سته‌مكاران به‌ده‌ستی خه‌ڵكانی ڕاست و خاوه‌ن عه‌داڵه‌ت له‌ناو ده‌بات. [ته‌فسیری ڕامان، ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌حموود]