ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
گلەیی لە کەس ناکەم
بۆ بەختی خۆم ئەگریه‌م

دڵی خۆم بۆ تۆ هانی
زاڵم قەدرت نەزانی

دایم دڵم ئەشکێنی
ڕۆژێک ئەبێ نامبینی

چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم
دڵم تەنگە و گریاوم

بە ئاهم گرفتار بی
لای عه‌شقم شەرمەزار بی

هێندەت لێ پاڕامەوە
ڕووت نەکرد بەلامەوە

شەرت بێ ڕۆژێکم مابێ
نەیه‌ڵم دڵمت لا بێ

دێی دەگەڕێیت لە شوێنم
ئەو سایە من ناتبینم
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٧٦و٣٧٧.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٣٦٠.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit