شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی سروود و بەستە و گۆرانی سەرناو: گلەیی لە کەس ناکەم سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٧٦و٣٧٧. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٣٦٠. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی گلەیی لە کەس ناکەم بۆ بەختی خۆم ئەگریه‌م دڵی خۆم بۆ تۆ هانی زاڵم قەدرت نەزانی دایم دڵم ئەشکێنی ڕۆژێک ئەبێ نامبینی چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم دڵم تەنگە و گریاوم بە ئاهم گرفتار بی لای عه‌شقم شەرمەزار بی هێندەت لێ پاڕامەوە ڕووت نەکرد بەلامەوە شەرت بێ ڕۆژێکم مابێ نەیه‌ڵم دڵمت لا بێ دێی دەگەڕێیت لە شوێنم ئەو سایە من ناتبینم ++++++++++++++++++++++