ئەو جەژنەی میللەت تێیدا کەساسە
من سەرم شینەو بەرگم پەڵاسە
مەڕ سەربڕینەو قۆچی قوربانە
قوربانی ئێمە کچ و کوڕمانە
با گرتن تەمی ترسم لێ لابا
بریندار نەبێ شێر هەڵمەت نابا
کوڕگەل بە گاڵتە بڵێن بە دوژمن
کەوتن بۆ ئەوەو سەرکەوتن بۆ من
قوربانی ئێمە زۆر پەسەند ترە
هی حاجی مەڕە، ئێمە کچ و کوڕە