گوڵاڵە بەڕەنگ سوور ئەکاتەوە
وەک من داخدارە لە بنیاتەوە
لە جورعەی شەونم خوێن ئەخواتەوە
شەهیدەکانم بیر ئەخاتەوە
ئۆف ئۆف ئۆف
پایز رەنگی ماتەمە
دنیا تاریک و تەمە
نووری چاوانم کەمە
گەزیزەی پایز چون من روو زەردەن
جە گلی گوڵان جدایش وەردەن
ئاه جەو بۆنەوە خاسیش دەربردەن
سەر نە پای فرار شەهیدان کردەن
ئۆف ئۆف ئۆف
دڵ، دەژین تەوەلایە
نەوەی شێخ عبیدالله یە
بە دەستا تورک خنکایە