ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری نیشتمانی
٤. هاتن شەهیدەکان
هاتن شەهیدەکان بە جلی سووری خوێنەوە
دایکی وەتەن دەهەڵسە سڵاویان بسێنەوە
شێخ قادرە لە پێشەوە سەرقافڵەی ئەوان
چەند جوانە، خوێن و ریشی سپی، پیر و نەوجەوان
سەیری ئەمانە کەن، هەمووی کوردی سەفشکەن
گیانیان پێشکەش ئەکرد و ئەیانوت بژی وەتەن
قوربانی تۆن بەڕیزە، کە خەم لەبەر نەبێ
بۆ ئێمە مردنە ئەگەر ئازادەسەر نەبێ
مەگری، مەناڵە، با بە خەفەت دڵ شکست نەبن
نەختێ لەلات ئەمێننەوە بۆ بەهەشت ئەچن
من وام ئەزانی کە حەشر ئەکرێم خوێن بە بەرگەوە
بەم عەشقی میللیەوە بە کزەو سۆزی جەرگەوە
ئەو ئاگرەی لە دڵمەوە بەربێتە کفنەکەم
تا دوژمنم نەکا بە زوخاڵ، شەرتە پف نەکەم

پەراوێز edit