ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری نیشتمانی
٢. وەفدی کوردستان
وەفدی کوردستان، میللەت فرۆشان
هەرزە وەکیلی شاری خامۆشان!!
چەپکێ لە گوڵەکەی، باخەکەی سەرا
کە بە خوێناوی لاوان ئاو درا
بیبەنە خزمەت عەرشی عێراقی
بڵێن یار باقی و هەم سوحبەت باقی
پەردەو تارای سوور بەرن بۆ ئەمیر
بڵێن پاش کوشتار، هێشتا تۆی دڵگیر
دەک خەجاڵەت بن لەڕووی مەحشەرا!!
ئێمە خاکی خەم ئەکەین بەسەرا
ئێوەش ئەو عەرشی بەخوێن گوڵ رەنگە
سوجدەی بۆ ئەبەن هیچ ناڵێن نەنگە
کورد نەمردوە، خەیاڵتان خاوە
بەراتی نەجات بە خوێن نووسراوە
من رەنگی سوورم بۆیە خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەست ئەکەوێ

پەراوێز edit