سەر لەژێر سیدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە
جۆق و بۆقم بۆچیە، گۆرانی و چەپڵەم بەسە
ئاسمانی باوەپیارە، کاری بۆ فیصل نەداین
مائدەی بۆ عمرو زید بێ، من بە روو خەپلەم بەسە
قەت گەزۆ ناخۆم کە ناوی (من)ە، زادەی منەتە
کوردی دۆشاو خۆرم و (چرکی)، (دڕی) و (رەزڵەم) بەسە
هەر بە منداڵی لەسەر شاخی بڵند پەروەردە بووم
بەرزە ئەستۆم نانەوێ بۆ مسند ئەم ئەقڵەم بەسە
سانعی ئەم ئەرزە ئێمەی خستە ژوور بەغدا بەجێ
زۆر بەجێیە (عصبه) مۆری کرد و ئەم شەقڵەم بەسە
وەک غەرامەفون لە قەشقە، هەوهەوی سوارەی بەبان
هەر لە گوێم دێ ئێستەکەش ئەم عەنعەنەو تەپڵەم بەسە
ئەو کەسەی خۆی وا لەژێر خەڵکدا ئەڵێ: سوارت ئەبم
ئەحمەدی سوارەو حەمەی خەتابم ئەم نەقڵەم بەسە
بۆچی وەک کەو جنسی خۆم راکێشمە ژێر داوو بەڵا
دانی گەنمی ناو قەفەس ناخۆم و گیاو گەپڵەم بەسە