شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری نیشتمانی سەرناو: سەر لەژێر سیدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە سەر لەژێر سیدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە جۆق و بۆقم بۆچیە، گۆرانی و چەپڵەم بەسە ئاسمانی باوەپیارە، کاری بۆ فیصل نەداین مائدەی بۆ عمرو زید بێ، من بە روو خەپلەم بەسە قەت گەزۆ ناخۆم کە ناوی (من)ە، زادەی منەتە کوردی دۆشاو خۆرم و (چرکی)، (دڕی) و (رەزڵەم) بەسە هەر بە منداڵی لەسەر شاخی بڵند پەروەردە بووم بەرزە ئەستۆم نانەوێ بۆ مسند ئەم ئەقڵەم بەسە سانعی ئەم ئەرزە ئێمەی خستە ژوور بەغدا بەجێ زۆر بەجێیە (عصبه) مۆری کرد و ئەم شەقڵەم بەسە وەک غەرامەفون لە قەشقە، هەوهەوی سوارەی بەبان هەر لە گوێم دێ ئێستەکەش ئەم عەنعەنەو تەپڵەم بەسە ئەو کەسەی خۆی وا لەژێر خەڵکدا ئەڵێ: سوارت ئەبم ئەحمەدی سوارەو حەمەی خەتابم ئەم نەقڵەم بەسە بۆچی وەک کەو جنسی خۆم راکێشمە ژێر داوو بەڵا دانی گەنمی ناو قەفەس ناخۆم و گیاو گەپڵەم بەسە ++++++++++++++++++++++