ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری نیشتمانی
١١. خوا حەزرەتی ئیسماعیلی لەژێر تیغ هێنایە دەر
خوا حەزرەتی ئیسماعیلی لەژێر تیغ هێنایە دەر
ساڵتان هەموو هەر بەجەژن و بەشادی بباتە سەر
ئەو جەژنە جەژنە، میللەتی تیا شادمانی بژی
بۆیە بەهاری پەسەندە گوڵ و میوەی دێتە بەر
پێکمانەوە بێ، جەژن و دڵشادی
تاسەر بێ سەرو گەردن ئازادی
ئەم تاقە (٣) دێڕەی خوارەوەی بە بۆنەی جەژنێکی قوربانەوە وتووەو لەسەر کارتێکی بچووک چاپی کردووەو بەسەر دۆست و هاوڕێکانیا لەجیاتی کارتی جەژنە پیرۆزە بڵاوی کردۆتەوە.

پەراوێز edit