کاک ئەحمەدەکەی خۆشەویستی خوا
زۆر کەس بەسایەی تۆوە نان ئەخوا
لەوانە زیاتر من تۆم خۆش ئەوێ
هەرتۆی سەربەرزی قەومەکەت ئەوێ
کە لە زیندانیان تێک خزاندبووین
سێدارەیان بۆ داچەقاندبووین
تۆ چوویتە لای (بدیع الزمان)
مژدەت دابوویە بە ژیان و مان
فەرمووبووت ئێوە نامرن ئەمێنن
تا سەر ئازادی گەلتان ئەسێنن
خۆ من باوەڕم بەوە کردووە
بەوەسیەت ناوی ئەوەم بردووە
بەڵام وا ئەمرم بەو ئاواتەوە
بشمرم گۆڕم دەنگ ئەداتەوە