شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری نیشتمانی سەرناو: خوا حەزرەتی ئیسماعیلی لەژێر تیغ هێنایە دەر سەبارەت: ئەم تاقە (٣) دێڕەی خوارەوەی بە بۆنەی جەژنێکی قوربانەوە وتووەو لەسەر کارتێکی بچووک چاپی کردووەو بەسەر دۆست و هاوڕێکانیا لەجیاتی کارتی جەژنە پیرۆزە بڵاوی کردۆتەوە. خوا حەزرەتی ئیسماعیلی لەژێر تیغ هێنایە دەر ساڵتان هەموو هەر بەجەژن و بەشادی بباتە سەر ئەو جەژنە جەژنە، میللەتی تیا شادمانی بژی بۆیە بەهاری پەسەندە گوڵ و میوەی دێتە بەر پێکمانەوە بێ، جەژن و دڵشادی تاسەر بێ سەرو گەردن ئازادی ++++++++++++++++++++++