ئاڵەکۆک

مەلا حەسەنی دزڵی add_a_photo
دزڵی دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی
٣٣. جوابی گلەیی حەمە ڕەشید بەگ
هەوەڵ خانەدان، نەجیب ڕیشە و ڕەگ
سەرداری ئەکرەم، حەمە ڕەشی بەگ
لە دەروونمدا وەها فیکرم کرد
نیدا و ئیلتیجام وەلای تۆ هاورد
جا پەنام هانی وە جەنابی تۆ
قۆریم بێ چای و، کیس بێ تەماکۆ
بە مەن بە سەندووق، بە کیسە و جەواڵ
بۆمان بنێرە، بە مانگ و بە ساڵ
گەر نەما باسی، فتوا و قەواڵە
ناردنی چای و، تووتن مەحاڵە
کاکە ڕەشید گیان، بە گیانەکەی تۆ
هەر ئەم کارانە کردمی ڕەنجەرۆ

پەراوێز edit