شاعیر: دزڵی کتێب: دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی سەرناو: جوابی گلەیی حەمە ڕەشید بەگ هەوەڵ خانەدان، نەجیب ڕیشە و ڕەگ سەرداری ئەکرەم، حەمە ڕەشی بەگ لە دەروونمدا وەها فیکرم کرد نیدا و ئیلتیجام وەلای تۆ هاورد جا پەنام هانی وە جەنابی تۆ قۆریم بێ چای و، کیس بێ تەماکۆ بە مەن بە سەندووق، بە کیسە و جەواڵ بۆمان بنێرە، بە مانگ و بە ساڵ گەر نەما باسی، فتوا و قەواڵە ناردنی چای و، تووتن مەحاڵە کاکە ڕەشید گیان، بە گیانەکەی تۆ هەر ئەم کارانە کردمی ڕەنجەرۆ ++++++++++++++++++++++