ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
٣٦. نامەیەک
گەر چی بە دەمی تیغی برۆت قیمە کراوم
هەر باقیە دوو دو گڕی دڵ جەرگ و هەناوم
سۆزانە هەمیشە لە جگەر ناری فیراقت
جەریانە سروشکم پە مەسەل دیجلە لە چاوم
دەست بەستە و دڵ خەستە و زامار و ئەسیرم
توخوا بگە فریام وەرە زوو بەستەیی داوم
گریانە، خرۆشانە عەزا و شینە لە دەورم
ڕەحمێ بکە بە قوربان کە لە دەست چووم و نەماوم
ئەی شۆخی دڵ ئازارم و ئەی ڕاحەتی گیانم
مەرهەم بکە ناسۆری دڵ و زامی کوڵاوم
ڕابورد لە فیراق و خەمی تۆ عومری جەوانیم
هەر دامەنی وەسڵت نەگەییە دەستی شکاوم
دێوانە و حەیران و سەراسیمە و دەروێش
بەم ناوەوە ڕۆژی ئەزەلی ناوییە ناوم

پەراوێز edit