شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: نامەیەک گەر چی بە دەمی تیغی برۆت قیمە کراوم هەر باقیە دوو دو گڕی دڵ جەرگ و هەناوم سۆزانە هەمیشە لە جگەر ناری فیراقت جەریانە سروشکم پە مەسەل دیجلە لە چاوم دەست بەستە و دڵ خەستە و زامار و ئەسیرم توخوا بگە فریام وەرە زوو بەستەیی داوم گریانە، خرۆشانە عەزا و شینە لە دەورم ڕەحمێ بکە بە قوربان کە لە دەست چووم و نەماوم ئەی شۆخی دڵ ئازارم و ئەی ڕاحەتی گیانم مەرهەم بکە ناسۆری دڵ و زامی کوڵاوم ڕابورد لە فیراق و خەمی تۆ عومری جەوانیم هەر دامەنی وەسڵت نەگەییە دەستی شکاوم دێوانە و حەیران و سەراسیمە و دەروێش بەم ناوەوە ڕۆژی ئەزەلی ناوییە ناوم ++++++++++++++++++++++