ئاڵەکۆک

موفتی پێنجوێنی add_a_photo
موفتی دیوانی موفتی پێنجوێنی
٥٣. من ئەزانم سێبەری مەکتەب ئەساسی ژینمە
من ئەزانم سێبەری مەکتەب ئەساسی ژینمە
حورمەتی خاکی وەتەن ڕوکن و حەساری دینمە
تازە خەڵفێکم لە باخی مەکتەبا ئەشنێمەوە
باخەوانی من موعەللیم عیلم و فەن پەرژینمە
کوردم و ئەولادی کوردم بیشمرم وەسیەت ئەکەم
پێم بڵێن ئەی کوردە هۆشت بێ لەجێی تەڵقینمە
چاوەڕێی بەرزی وڵاتم سەرکەوێت و بەرکەوێ
بۆ ئەمە شەو تا بەیانی ئاه و ناڵە و شینمە
حەز ئەکەم خاکی وڵاتم سەوز و پاراو بێ بە ئاو
شاهیدم لافاوی ئاوی چاوی پڕ ئەسرینمە
من چ باکم باخی شاهی یا حەدیقەی گەورەیە
دڕک و داڵی هەرد و کێوم نێرگس و نەسرینمە
گەر ئەپرسن شۆرەت و ناوم بڵێن «عەبدولکەریم»
بێچووە تووتنچی، نەوەی موفتی وەتەن پێنجوێنمە

پەراوێز edit