شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: من ئەزانم سێبەری مەکتەب ئەساسی ژینمە من ئەزانم سێبەری مەکتەب ئەساسی ژینمە حورمەتی خاکی وەتەن ڕوکن و حەساری دینمە تازە خەڵفێکم لە باخی مەکتەبا ئەشنێمەوە باخەوانی من موعەللیم عیلم و فەن پەرژینمە کوردم و ئەولادی کوردم بیشمرم وەسیەت ئەکەم پێم بڵێن ئەی کوردە هۆشت بێ لەجێی تەڵقینمە چاوەڕێی بەرزی وڵاتم سەرکەوێت و بەرکەوێ بۆ ئەمە شەو تا بەیانی ئاه و ناڵە و شینمە حەز ئەکەم خاکی وڵاتم سەوز و پاراو بێ بە ئاو شاهیدم لافاوی ئاوی چاوی پڕ ئەسرینمە من چ باکم باخی شاهی یا حەدیقەی گەورەیە دڕک و داڵی هەرد و کێوم نێرگس و نەسرینمە گەر ئەپرسن شۆرەت و ناوم بڵێن «عەبدولکەریم» بێچووە تووتنچی، نەوەی موفتی وەتەن پێنجوێنمە ++++++++++++++++++++++