ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٩٤. زەڕڕەیێکی شەوقی ڕووتە ئەی سەنەم یا ڕووتە شەمس
زەڕڕەیێکی شەوقی ڕووتە ئەی سەنەم یا ڕووتە شەمس
یا بە ڕەش گرتووتە بەندی سیلسیلەی گێسووتە شەمس
ڕۆژی کێ دیوە بزانم کەوتبێتە دەس هیلال
تابیعی ئەمر و ئیشارەی پەنجەیی ئەبرووتە شەمس
نوشتەیە و بۆ تۆ کراوە کەیفی خۆتە تۆ ئیتر
دەیکەیە گەردنتەوە یا قابیلی بازووتە شەمس
هەر بە ڕوو چەرخاندنێکت ئاگرێکت پێوەنا
ڕەنگی خۆ دیارە کە برژاوە کەبابی زووتە شەمس
ڕووتە وەک گوڵ ئاتەشینە تەبعتە هەر ئاتەشین
سابیتە بەم دوو دەلیلە جیلوەیێکی خووتە شەمس
گێژەڵووکەی سوبحی ئەووەڵ هاتەوە فکرم وتم
بۆیە شوێنی کەوتوویی هەر تاجی با بردووتە شەمس
گەر قسەی ڕاستت دەوێ هەرحەمدی یە عەرزت بکا
ئەم گڵۆڵە شانە گرتوویە لە فەزلەی مووتە شەمس

پەراوێز edit