تێنەگەیوی بەم حەدە خۆشە کە شێتی خوا نەناس
وا دەزانێ عالەمی ناسیوە بۆتە خوا شوناس
موو بە موو تەعریفی حوسنی حەزرەتی لەیلا دەکا
شوهرەتی مەجنوونی شێت و وێت و ڕووتی بێ کراس
شاهی ساحێب حیشمەت و ئیجلال و تەخت و ئەفسەرە
ئەو گەدایەی دەستی گەییە کەوڵ و کەشکۆڵ و پەڵاس
عەینی فەیزە گەر دڵت لەت لەت بکا ئەهلی شەرەف
سەیری شەئنی شانە کە کردی بە ئەگریجە تەماس
ناکوژێ وەحشی لەگەڵ ئەو وەحشەتە هەم جنسی خۆی
حەیفە ئەم ناسە دەناسن قاتیلی ئەحمەق بە ناس
من بە شەوقی ڕوومەتت چاوم سپی بوو خەڵق ئەڵێن
بەنگی کێشاوە ئەمەندە گێژ و وێژە و مات و کاس
ئادەمی شەیتان بە گەندوم تەفرەدا حەمدی ڕەقیب
ئادەمیزادێکی جانانی بە جۆیێ داوە لاس