ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٥٩. زمانی لاڵە خامەم هەر لە باسی ئەو دەمە ئەفسەح
زمانی لاڵە خامەم هەر لە باسی ئەو دەمە ئەفسەح
قسەی بێ خوێم بە زیکری بستەی ئەو لێوانەیە ئەملەح
وتم من نیمە ئیستیعدادی سەرداری وەکوو مەنسوور
وتم حەقت دەوێ ڕیسوا بە دارا کردنی ئەسڵەح
بە چاوی چڵکن و تیری قەزاوە بێ لەگەڵ فکرت
ڕەقیب چۆنی دەکەی تەرتیب ئەمەندە فیتنەیە پەح پەح
لە شانەم پرسی باسی توڕڕەیی میشکینی ئەگریجەت
ئەمەندەی وت ئەمە توولی هەیە نامەرد وەلاتەشرەح
بەهای خوێنی منی پێ نادرێ گەوهەرشوناسی دەهر
کە کردوویە بە کانی لەعل و گوهەر کوچەیی مەزبەح
بە خامۆشی لە کن پەروانە دەرسی حوزنی خوێند حەمدی
هەتا سووتن لە مەیدانایە نابن عاریفان ئەفرەح

پەراوێز edit