ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٥٨. بێنە مەی ساقی دەخیلە مەی دەدا قووەت بە ڕووح
بێنە مەی ساقی دەخیلە مەی دەدا قووەت بە ڕووح
من دەکەم کەشفی دوو دنیا هەر بەیەک چاوی سەبووح
شێخی من تۆبەی هەزاری وەک منی دادا بە من
تۆبەیێکی کرد کە بێتە حاشیەی تۆبەی نەسووح
پیر ئەگەر مەیلی ببێ موشکیل گوشایە نووری مەی
مەیکە شانە گەر لە عالەمدا ببێ ساحێب فوتووح
ئاگری زەردەشت بە ئاهی عاشقی دەکرێتەوە
هەر لە چاوی عاشقێکیش دێتەدەر تۆفانی نووح
تیری موژگانی نەڕێژێ تا بە سورمەی نازی یار
دڵ عیلاجی ناکرێ بۆ ڕشتنی چاوی جورووح
بەزمی مەیخانەم لە تەهلیلەی ڕیا پێ خۆشترە
حەمدی گەر پەیمانەگێڕی نازەنینی بێ سەمووح

پەراوێز edit