ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٥. بە غەیری داغی دڵ نەقدم هەچی بوو چوو لەبەر پێتا
بە غەیری داغی دڵ نەقدم هەچی بوو چوو لەبەر پێتا
سەرم مابوو بە سەر گەردی ئەویش کەوتووە لەسەر ڕێتا
لە ڕەسمی عاشقی زەحمەتترە مەعشووقەیی یاران
کە کەس ساتێ بەسەر نابا وەکوو لەیلا لەگەڵ شێتا
دەترسم ڕاحەتت لێ تێک بدەن ئەڕواحی عوششاقت
کە شەو بەو شەوقەوە غافڵ لە گەردش نین بەسەر جێتا
ببینێ هەر کەسێ برژانگ و ئەبرۆ و چاوی مەستی تۆ
دەڵێ خوێنڕێژە ئەم مەستە بە ئیستیدلالی هەر سێتا
چ مەخلووق و چ خالیق خۆشیان نایە لە بێ جێیی
لە دوو دنیام دەکەی ئەی دڵ بە هاتووچوونی بێ جێتا
بە مشت پێوانەیی دەریایە باسی حوسنی تەنیا مووت
کە ناکەم گەر بخوێنم شاهنامە سەد کەڕەت پێتا
بە سەردی مەیلیا نێزیکە حەمدی گەرمی حیددەت بێ
کە لەرزێکی لە دنیادا نەدیوە هیچ کەسێ بێ تا

پەراوێز edit