بۆ خەت و خاڵی ملی شیرین کە وەک کەو ڕێژرا
هەر ئەزەل خوێنی دڵی فەرهاد و خوسرەو ڕێژرا
بۆ بەیەک چڵ نێرگسی سەحرایی ئولفەت قەیسی شێت
بەو کلی نازە کە چاوی مەستی لەیلا ڕێژرا
مەنزەرەی گوڵزارە وەک من کوڵخەنیش بێ مەسکەنی
ئەو گوڵە عەکسی لە چاوی هەر کەسێکا نێژرا
ئەرزی ئەقدەس گەر لە دنیادا ببێ مەیخانەیە
قودسییە وەک خۆم ئەوانەی لەو مەقامە نێژرا
گەر بە نیسبەت کردەوە بدرێ جەزای خوێنی ڕەقیب
من دەخۆم و هەر بە خوێی چێشتی دەزانم چێژرا
ئینقیرازی موددەعی ڕەندان نیشانەی هارییە
تۆزی خۆڵی مردووە حەققی بەسەریا بێژرا
گوڵ لە بەرگی سەوزی خویدا نازک و شیرینترە
بۆیە فکری نازکی حەمدی بە کوردی بێژرا