ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٣. بۆ حاڵی من دیسانەوە شیوەن دەکا هەوا
بۆ حاڵی من دیسانەوە شیوەن دەکا هەوا
ناچێ کە ئاهی نیوەشەوی کەس ببا هەوا
گەر تێ گەیشتوویی وەکوو غونچە ببەستە دەم
وەک گوڵ کە خەندە مەیلتە عەقڵت بکە دەوا
قاتیل بە حاڵی ئاخیرەتی تۆ ئەسەف ئەکا
کوشتە کە دەست و پێ بە یەکادا ئەگەر کەوا
زوڵمت کە لێ بکەن لە کنت ئیلتیفاتە گەر
زاڵم ڕەزام بە خەڵقی ببینە زوڵم ڕەوا
نەیژەن نەیت فڕێدە دەمێ گوێ لە من بگرە
لایق بە بێ نەوایە مەقاماتی بێ نەوا
هەر خاکە چاوی برسیی شێخم کە پڕ بکا
ئادەم زەمینی نەبی چییە ببڕێ بەقەد کەوا
بۆ سەربڕین کە دێت و دەمیشم لە دەم دەنێ
نازانی عەیبە پێی بڵێ حەمدی نەوا و نەوا

پەراوێز edit