ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢. بپێچە دامەنی موتریب بڵێ من کردم ئەو نەیکا
بپێچە دامەنی موتریب بڵێ من کردم ئەو نەیکا
دەخیلە فرسەتە ساقی عیلاجی بوربوت و نەی کا
ئەوی عەقڵی هەیە هەر دەرک و هۆشێکی لەسەردایە
فیدای چاوی نیگار و بەچە و پەیمانەیی مەی کا
بەشی شێخ و مەلا ناکەن بەهەشت و کافەیی دنیا
لە مەیخانە جەهەننەمدا مەگەر ئەم خەڵقە ئۆخەی کا
مەزاقی کوهکەن باوەڕ مەکە شیرین ببێ شیرین
ئەگەر خوێنی دڵی شەیدا لە کاسەی کەللەیی کەی کا
وتوویە دێم و ئەمجا دەیکەمە قوربانی یەک غەمزە
خودایا سا بە خێری بێنی ئەم ڕەحمە دەبێ کەی کا
لە بابی فەقرەوە بشگاتە سەر گەنجینەیی قاڕوون
فەقیری ئەو فەقیرە فێر نییە وەک حاتەمی تەی کا
تەماشاکردنێکی مەزجی تەبعی حەمدی کرد مەستێ
نیگاهی مەست دەبێ تەئسیری ئەعماقی ڕەگ و پەی کا

پەراوێز edit