ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٤٢. زمانم شەق دەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
زمانم شەق دەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
بە کوێری دادەنیشم گەر لەبەر چاوم نەبێ چاوت
لەبەر تەشریفی ڕێگەی تۆ نەبێ بۆچیمە نووری چاو
سەرم لازم نییە لازم نەکا بینێمە پێناوت
لە داوی زلفتا وەک دانەیێکی جازیبە خاڵت
کە دڵ وا ڕادەکێشێ تا دەگاتە حەڵقەیی داوت
وەکوو مەجمەر سەری کوڵمت بە ئاهم هەڵدەگیرسێنم
بسووتێ با وەکوو عەنبەر سەراسەر پەرچەمی خاوت
تەبیبی دەردی هیجرانی منیش بیمار و مەهجوورم
کە هاتی دێتە دەر ڕۆحم لەباتی ئەجری هەنگاوت
کە بۆ نەخچیری دڵ چاوت غەزالانە دەگێڕی تۆ
لە پارێزام منیش جانا وەکوو سەییادێ بۆ ڕاوت
وەکوو خەڵقی دەڵێن بێ قەولە ئەمما هەر لە ئیڵتافا
لە جەورا حەمدی تەنها شاهیدە بۆ عەهدی نەشکاوت

پەراوێز edit