ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٤١. تا کەی ئەدەی بە خەڵقی لە عەقڵ و زەکا زەکات
تا کەی ئەدەی بە خەڵقی لە عەقڵ و زەکا زەکات
کوردە دەکا لە حیسسی حەیاتا حەیا حەیات
ئیسڵاحی نەفسی خۆت بکە ڕازی ببە بە حەق
ئیزهاری عیجزە بەسیە ڕەواجی شکا شکات
تا کەی لە نەفعی خۆت و زیانی خەڵقی دەدوێی
حەیفە کە ئابڕووی لە جیهانا تکا تکات
گەر ساحیبی حقووقی بە سەربەست بڵێ بدە
نابینی بۆچ لە مەحفەلی عاما ڕیا ڕیات
تەعریفی ئەم زەمینە چ شیرینە موتلەقەن
تامی دەچێ لە میسرەوە ناوی نەبا نەبات
باب و برایە دوژمن ئەگەر کاسە پڕ نەبێ
دوژمن دەباتە ڕیزەیی باب و برا بەرات
خەڵقی سەرا دەکا کە سەروپێیەکی نییە
شێتانە تۆ دەخەی کە بە تەوقی سەرا سەرات
جەولانگەهی عیبادە وەتەن گەر بە غیرەتی
فەرموو بکە لە ساحەیی خەڵقی ترا تەرات
بەنزینی عیلم و ئاگری هیممەت ببێ ئەدا
شەوقێکی بەرقیانە بە چۆن و چرا چرات
حەمدی بەیانی حەق مەکە لەم عەسرەدا نەوەک
بۆ کوشتنت بکێشێ بە پشتی ملا مەلات

پەراوێز edit