ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٤٠. بەبێ دەستی دەبن ئەهلی موحیببەت سەیری تا سەر دەست
بەبێ دەستی دەبن ئەهلی موحیببەت سەیری تا سەر دەست
کە کەس نەیبردووە هێشتا لە دنیادا هەتا سەردەست
تەماسی ئەهلی حس ڕەونەق فزایی ساحیبی قەدرە
گوهەرزانی کە بێ قەدرە لە بەحرا هاتە دەر بەردەست
هەوا ئاڵۆزە ڕۆژە خاکسارە هیممەتێ ئەی بەخت
کە گەردی بەخت ئەگەر هەڵسێ دەکا داوێنی خۆر دەردەست
تەماشای گەردنی جانان مەکە دیدە لە گریانا
لە لەمپایێ کە داگیرسابێ نادا مەردومی تردەست
غەرەز گەر کوشتنی عوششاقە جانا غەمزەیە بەسیە
چ موحتاجە کە مەستانە بدا چاوت لە خەنجەر دەست
چەمەن ئارا بوو گوڵ کاری هەتا تەنها بە بولبول بوو
لە بازاڕا فرۆشرا گوێی کە وەک یار نایە دەست بەردەست
دوڕی تاجی شەهنشاهان بە گەردێ قیمەتی ناکەن
خودا لوتفی ببێ حەمدی لە داوێنت بدا گەر دەست

پەراوێز edit