لە زوڵماتی شەوا جانانە شەمعێکی شەبستانە
شەرابی کەیفی عوششاق و نیشاتی بەزمی مەستانە
گەهێ وەک بت زیارەتگاهی ڕەندانی خەراباتە
گەهێ ڕەندانە سەر حەڵقەی عموومی بت پەرستانە
لە سەحنی گوڵشەنا خۆشخوانە گاهێ هەر وەکوو بولبول
بە ڕەنگ و بۆ گوڵ ئاسا گوڵ نمایندەی گوڵستانە
گەهێ بۆ دلبەری ئەسبابی کوردانەی لەبەردایە
گەهێ بۆ ساحیری هەروەک پەری مەستووری فستانە
لەگەڵ دڵ حەمدی بۆ سەیر و تەماشا گەر تەماح ناکەی
بەسە ئەم حۆرییە وەک جەننەت و بۆستانە بەستانە